1. مهمان گرامی، جهت ارسال پست، دانلود و سایر امکانات ویژه کاربران عضو، ثبت نام کنید.
    بستن اطلاعیه

پرویز ذبیح غلامی

شروع موضوع توسط Zanakordistani ‏15/3/22 در انجمن معرفی شخصیتها، زندگینامه و کتاب

  1. داره خودمونی میشه!

    تاریخ عضویت:
    ‏4/11/21
    ارسال ها:
    92
    تشکر شده:
    114
    امتیاز دستاورد:
    33
    جنسیت:
    مرد
    "پرویز ذبیح‌غلامی" شاعر کورد زاده‌ی سنندج است.
    او مقام برتر نخستین جشنواره شعر و کتاب برتر کوردی که به همت شورای اسلامی شهر مریوان برگزار شد؛ در سال ۱۳۸۳ خورشیدی را به دست آورده است.


    ▪︎نمونه شعر کوردی:
    (۱)
    [موسەلەس بازی]
    هەموو شەوێ خەون دەبینم
    ئەسپێ لە دەستم موسەلەس دەخوات
    هەتاکوو خەون دەیباتەوەو
    خەون دەبینێ
    هەتاو موسەلەسە
    درەخت موسەلەسە
    مرۆ موسەلەسە
    ...
    گرینگ نیە موسەلەس لە خەوندا چیە
    فایتۆنچی ئاوها دەلێت و
    قاقا پێدەکەنێ
    دادەبەزم.


    (۲)
    ددانە بەردینەکانت پیشان بدە بە ئاوێنە، بە تەنیایی، بە هەورە برووسکە
    بە دایکت دەڵێن: دارەمەیت
    کە دەرکە دەکەمەوە ڕۆژنامەی بەیانیت لەبەر کردووە و
    بەردئێسکی قاڵاوێک لەسەر شانت دانیشتووە و وەنەوز دەدات
    مردووشۆر دەڵێ:
    -بە شەو بتشۆم یا خۆڵەمێشی خەیزەران
    تۆ خەونی دەریا دەبینی خەونی خەون
    بە دایکت دەڵێن:
    -بادەوان.


    (۳)
    یانێ هه‌ڵچوونی مه‌لافه‌کان و به‌یانی
    ناشتاییم ددانی حافزه‌ و
    سه‌عاته‌که‌م چلووره‌ی تریاک
    ژنی دراوسێ
    مناله‌ خووساوه‌کانی له‌ به‌ر هه‌تاودا هه‌ڵده‌خات و ده‌ڵێ:
    ـ به‌یانی باش!

    هه‌میشه‌ پاکه‌تێ سیگار و مشتێ ئیمزام
    له‌ ژنێک بێ هه‌ینی دا جێ هێشتووه‌ و
    هه‌ر که‌ ته‌له‌فۆن زه‌نگ ده‌دات قارچکێ خوێناوی
    له‌ گیرفانی کراسه‌ سپییه‌که‌مدا هه‌ڵده‌تۆقێ

    ژنی دراوسێ
    مناڵه‌ تۆزاوییه‌کانی له‌ بادا ده‌ته‌کێنێ و ده‌ڵێ:
    ـ جارێکی تر به‌یانی باش!

    هه‌ناسه‌م هاڵاوی قاڵاوه‌ و
    گووشییه‌که‌م بڵقی سابوون
    یانێ...


    (۴)
    من که‌ڵه‌شێرم
    رادیۆ قه‌تارچیان له‌ جیاتی من ده‌قووقنێ و
    من له‌ جیاتی ره‌شه‌با.
    دایکم که‌ له‌ سه‌ر گڵۆپه‌کانا خه‌وتووه‌ و
    خه‌ونی ئاسمان ده‌بینێ
    ده‌ڵێ:بێده‌نگ به‌ و
    وه‌ک ئه‌م گشته‌ ئاموشۆی شه‌ودره‌نگان بکه‌، ئاموشۆی ته‌نیایی
    من هه‌تاو لازمم
    باڵه‌کانم له‌ فاستۆنییه‌ و ده‌ندووکم له‌ مه‌قه‌ست.
    باوکم که‌ له‌ بیره‌وه‌رییه‌ خوێنی و ناوه‌خته‌کانا چینه‌ ده‌کات ده‌ڵێ:
    بێ سه‌ر به‌ و له‌ چرای کامیۆن و واکسێنی مانگگیران پارێز که‌.
    من که‌ڵه‌شێرم
    مریشک فرۆش له‌ چوارڕێیانی به‌یانیدا ده‌سێ بۆ هه‌تاو راده‌وه‌شێنێ و
    قاقا پێده‌که‌نێ.


    (۵)
    [سێ شه‌ممه‌]
    هێشتا هه‌رچی مه‌لافه‌ و په‌نجه‌ره‌یه‌ به‌ وایتێکس ششتووه‌

    هه‌تا قه‌لێک به‌ سه‌ر حه‌وشه‌دا دابته‌کێ و
    هه‌رچی سپییه‌ قه‌لاوی بێ
    کاتێ به‌فر دائه‌کات له‌ جیاتی دره‌خت له‌ کۆتایی پاییزه‌کانیا رائه‌وه‌ستم و
    به‌رده‌وام قه‌لێک له‌ کراسه‌ سپییه‌که‌مدا ئه‌قڕنێ
    هه‌رچه‌ند له‌ ئاسمان و ناوه‌کانی ئاسمان سه‌ر ده‌ر ناکه‌م
    لاده‌ن ئه‌ڵێ:
    - تۆ به‌ توون به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌نجه‌کانت له‌ به‌فرا بڕچێ
    کێ ئاسمان جێبه‌جێ بکات؟
    په‌نجه‌ره‌ دوور و دوورتر ئه‌بێته‌وه‌
    سه‌رم له‌ ژێر مه‌لافه‌دا حه‌شار ئه‌ده‌م و ئه‌گریم


    (۶)
    لە مردووشۆرخانەدا
    هەمووشتێ وریشەی دێ
    هەم فیشەکی نێو کاسەسەرم
    هەم ئاوازەکانی مردووشۆر.
    - برگردان:
    در مرده‌شورخانه
    همه چیز برق می‌زند
    هم گلوله‌ی توی جمجمه‌ام
    هم آوازهای مرده شور.


    (۷)
    دەرکە دەکوتم
    لە رووی خۆمدا دەرکە دەکەمەوە
    خۆم خوڵک دەکەمە ماڵەوە
    سەر دەخەمە سەرشانی خۆم و
    دەگریم
    ...
    نازانم هەواڵی مردنی کێم پێیە؟
    - برگردان:
    در می‌زنم
    در را به روی خودم باز می‌کنم
    خودم را به خانه تعارف می‌کنم
    سرم را روی شانه‌ی خودم می‌گذارم و
    گریه می‌کنم
    ...
    نمی‌دانم خبر مرگ چه کسی با من است؟


    (۸)
    هه‌مووشه‌وێ
    له‌ تی ڤییه‌که‌ دێته‌ ده‌رێ و
    له‌ خه‌ونی قاڵییه‌کاندا مین ده‌چێنێ و
    له‌ ته‌نیاییی کراسه‌کاندا
    مردوو
    که‌ به‌ یانی ده‌چێته‌وه‌ ناوێ
    ده‌سبه‌جێ
    ده‌بێته‌وه‌ به‌ بێژه‌ری هه‌واڵه‌ سیاسییه‌کان
    - برگردان:
    هر شب از تلویزیون بیرون می‌آید
    در رویای قالی‌ها مین می‌کارد
    و در تنهایی پیراهن‌ها
    مرده.
    صبح که به تلویزیون باز می‌گردد
    در یک آن
    گوینده‌ی اخبار سیاسی می‌شود.


    (۹)
    دره‌خته‌کان نازانن شه‌ڕ چییه‌
    به‌ڵام ئه‌و قاڵاوه‌ی
    به‌ ده‌نووک روومه‌تی شه‌ڕڤانێ هه‌ڵده‌گرێت و
    بۆ زه‌ڕنه‌قووته‌کانی ده‌بات
    ده‌زانێ
    دڵنیام ده‌زانێ
    - برگردان:
    درخت‌ها نمی‌دانند جنگ چیست
    اما کلاغی که صورت سرباز را به منقار می‌گیرد
    و برای جوجه‌هایش می‌برد
    می‌داند
    می‌دانم که می‌داند.


    (۱۰)
    تۆ ماسییه‌کی ساویلکه‌یت
    له‌ قووڵایی ده‌ریای نه‌وتدا
    ئه‌و ڕاوچییه‌ی به‌ ده‌مته‌وه‌ پێده‌که‌نێ
    هاتووه‌ ده‌ریا راوبکات.
    -برگردان:
    تو ماهی ساده لوحی هستی
    در اعماق دریای نفت
    صیادی که به رویت لبخند می‌زند
    به صید دریا آمده است.


    (۱۱)
    هه‌تاو و مردووشۆر نووستون
    قاڵاوێک
    پێکه‌نینی مردووه‌که‌ به‌ ده‌نووک هه‌ڵده‌گرێت و
    هەڵدەفڕێت.
    - برگردان:
    آفتاب و مرده شور خوابیده‌اند
    کلاغی
    لبخند مرده را به منقار می‌گیرد و
    می‌پرد.
    ▪︎برگردان اشعار: فاطمه فرهادی


    ▪︎نمونه شعر فارسی:
    (۱)
    [مداد رنگی]
    مداد خاکستری یە مربع کشید،
    مربع مثل جمعە.
    مداد قرمز یە پنجرە کشید،
    پنجرە مثل دلتنگی.
    مداد خاکستری گفت:
    گفتی کی بر می‌گردن؟
    مداد قرمز پنجرە رو بست و گفت:
    دیگە بر نمی‌گردن.
    مداد خاکستری یە آە کشید،
    آە مثل مداد خاکستری.
    مداد قرمز هیچی نکشید.
    هیچ مثل هیچ.


    ▪︎نمونه داستان:
    (۱)
    [زیستگاه نامه]
    زن همون‌طور که پرنده‌ها رو اتو می‌کرد گفت: ”سپیداری رو که انداختم تو لباسشویی در بیار!”
    مرد ته سیگارش رو از پنجره بیرون انداخت و گفت: ”دست بردار هیچکی نمی‌تونه این زمین گند زده رو تمیز کنه.”


    (۲)
    [گوسفند نامه]
    گوشی را که برداشتم، زن مثل گوسفندی که اشتباهی به کشتارگاه زنگ زده باشه گفت: بع!
    گفتم: بع!
    گفت: ببع بع بع ببع بع!
    گفتم: بع ببع ببع!
    گفت: بــــــــــــــــــــــــــع!
    بدون اینکه جواب بدم گوشی را گذاشتم، روی کاناپه‌ی خونی نشستم و تا چشم داشتم گریه کردم!.


    (۳)
    [هوا نامه]
    دکتر مثل گاوی که هر روز با سلاخ‌اش سلفی بگیره، گفت: ”آروم باش! من می‌تونم درداتو دوا کنم!”
    گفتم: ”ولی من که دردی ندارم.”
    دکتر گفت: ”یعنی اینکه برای درختای بیمارستان نقشه‌ی فرار می‌کشی یا قرص‌هاتو می‌دی به خورد پرنده‌ها، درد نیست؟”
    گفتم: ”نه نیست!”
    وقتی قرص‌ها رو به خوردم داد با عجله زدم بیرون، سیگاری روشن کردم و فکر کردم که چطور می‌تونم به خورشید یاد بدم دیگه غروب نکنه!.
    ▪︎برگردان داستان‌ها از کوردی: فاطمه فرهادی


    گردآوری و نگارش:
    #سعید_فلاحی (زانا کوردستانی)



    منابع
     
    آخرین بار توسط مدیر ویرایش شد: ‏15/3/22